بەڕێوەبەری رێگەوبانی چەمچەماڵ: داوای شۆفڵم لە حکومەت کرد وتیان بڕۆن لە سلێمانی وەریبگرن

بەڕێوەبەری رێگەوبانی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، چەندجارێک بە نووسراو داوا لە حکومەت کراوە شۆفڵمان بۆ دابنیبکات، بەڵام پێی وتووین بڕۆن لە سلێمانی وەریبگرن.

هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، لە سنووری چەمچەماڵ، نۆ ناحیە و 450 گوندمان هەیە، من تەنیا یەک شۆفڵم هەیە، بەو شۆفڵەوە فریای کوێ بکەوم؟

وتیشی، سێ ساڵ پێش ئێستا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن نووسراوێکی کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە 12 ئامێر بۆ چەمچەماڵ، سۆران، زاخۆ و گەرمیان دابینبکرێت، بەڵام لە رەزامەندییەکەدا، ناوی چەمچەماڵی تێدا دەرکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دووجار وەزیری ئاوەدانکردنەوە نووسراوی کردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام پێیان وتووە با بچێت لە سلێمانی وەریبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share