نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بڕیار وایە لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموز رەوانەی عێراق بکرێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزیری دارایی هەرێم سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی لە پارێزگاکانی هەرێم ئاگادارکردووە کە دەبێت لیستی هاوتاکردنی مووچە ئامادەبکەن و ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەوەی لیستەکە بچێتە وەزارەتی دارایی هەرێم.

دەشڵێت، بڕیار وایە لیستەکە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموز رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لیستەکان ئامادەکراون و بۆ هەولێر نێردراون.

لەبارەی ژمارەی ئەو خانەنشینانەی لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن، سادق عوسمان رایگەیاند، “بەپێی زانیاریی ئێمە کۆی خانەنشینانی هەرێم 245 هەزارە، بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت، ژمارەکە 272 هەزارە کە ئەوەش جێگای گومانە”.

وتیشی، ئێمە زیاتر گرنگی بە خانەنشینانی شارستانی دەدەین بۆ هاوتاکردنی مووچە کە ژمارەیان نزیکەی 158 هەزار-ە.

باسی لەوەش کرد، “پێویستە چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد لێکۆڵینەوە بکەن کە کام خانەنشین بە کرداری شایستەیە بۆ ئەوەی مووچەکەی هاوتای عێراق بکرێت”.

رۆژی 3ی تەمموزی 2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان کە لە ئاوی وشکانی و ئاسمانی پێکدێن، زیاتر…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share