كارەبای سلێمانی: پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا وەردەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ لەمەوبەدوا بە ئۆنلاین پارەی كارەبا وەردەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەك ئامادەكارییەكی تەواو بۆ كاركردنی ژمێركاران (عداد) كە بە شێوەی گرێبەستی ڕۆژانە دامەزراون بۆ بەشی فرۆشتنی لە بەرێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلایەن هەریەك لە لێپرسراوی پلان و فرۆشتنی وزە و لێپرسراوی كارگێڕیی سەرجەم پێداویستیيەكانیان بەسەردا دابەشكرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ژمێركارانە سەرجەمیان خاوەن بڕوانامەن و خولی تایبەتیان بینیووە تایبەت بەو كارە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستبەكاردەبن بە جۆرێك پۆشاكەكانیان ریكخراوە كە سەرجەمیان یەك جۆر هێلەك دەپۆشن كە هەڵگری لۆگۆی وەزارەتی كارەبای لەسەرە، هەروەها باجی تایبەتیان پێوەیە بۆ زیاتر ناسینەوەیان ئەم هەنگاوەش سەرەتا بۆ ئاسانكاریی زیاترە بۆ هاوبەشانی كارەبا لەبەر ئەوەی لەبەرماڵی هاوڵاتییان پارەی كارەبا وەردەگیریت بە شێوەی ئۆنلاین بەجۆریك دووبارە بە قەرز نایەتەوە لە پسووڵەی داهاتوودا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا هاوبەشانی ماڵان دەتوانن تەنها ئەو بڕە پارەیە بدەن كە لەدوا خوێندنەوەدا خەرجیانكردوە و هەر بڕە پارەیەكی قەرزیان لابێت ئارەزوومەندانە دەتوانن بیدەن یان نا، بەڵام ئەو پارەیە كە مانگانە خەرجیدەكەن پێویستە بیدەن بە ژمێركارەكە یان خۆیان بیبەن بۆ بنكەكان.

بابەتی پێشتر

(4) هۆکار ئاگر لە کلاسیکۆی سوپەر بەردەدات

بابەتی دواتر

سزای زیندانیكردنی توند بۆ بەرپرسێكی پێشوو دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share