کۆمپانیای DNO: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکەینەوە

كۆمپانیای DNOـی نەرویجی رایدەگەیەنێت، هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەردوو كێلگەی تاوکێ و فیشخاپور، دەدەن.

كۆمپانیای DNOـی نەرویجی راپۆرتی چالاكییەكانی خۆی لە ھەردوو كێلگەی تاوکێ و فیشخاپور بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دوو سەكۆی ھەڵكەندنی بیر ئامادەكراون و بەنیازی ھەڵكەندنی ھەشت بیری نوێی دیكەن، بۆ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بگەڕێنەوە بۆ 100 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ساڵی 2023، بەرھەمھێنانی كۆمپانیاكە 109 ھەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەڵام بەھۆی فشارەكانی سەر كێڵگەكان، بەرھەمھێنان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share