شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی بەردەم فامیلی مۆڵ بە ئاڕاستەی گەڕەکی شێخ محێدین بەربەستکراوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی 60 مەتری لەبەردەم فاملی مۆڵ بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی شێخ محێدین بەربەستدەکرێت بەمەبەستی چاککردنی گۆڕینی expansion joints تێکچوونی پەردەکانی پردی قالاوە شەقامەکە بەربەست دەکریت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەربەستکردنەکە تا رۆژی یەکشەمە دەخایەنێت، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەین كە رێگەی دەوروبەر بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: بە زووترین کات دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەبوو چارەسەرکرا…
Total
0
Share