بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، کێشەی هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی چەمچەماڵ-شۆڕشی چارەسەرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە. پاش ئەوەی بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی كە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی گرتەوە، كێشە بۆ هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی (چەمچەماڵ – شۆڕش ) دروستبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرەڕای سەختی كەشوهەوا، کێشەکە چارەسەرکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا هێڵەكە چووەتەوە باری ئاسایی و كارەبا بۆ ناوچەكە گەڕاوەتەوە.