ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو بەنزینخانەیەکدا و گیانلەدەستدان هەیە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاکسییەک کە جگە لە شۆفێرەکەی، دوو سەرنشینی تێدابووە، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا.

وتیشی، شۆفێری تاکسییەکە بەهۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە و ئەو دوو سەرنشینەش کە ژن بوون، برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share