رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 10 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ ناساندووە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 10 ی 12 ی 1948 دا، جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی راگەیاند کە لە 30 بەند پێکهاتبوو.
بەپێی بەندەکانی جاڕنامەکە مرۆڤ هەر یەک لەم مافانەی لە ژیانیدا هەیە کە بریتین لە ( مافی ژیان، سەربەستی، سەلامەتی کەسێتی، یەکسانی لەبەردەم یاسا، دوورکەوتنەوە لە گرتنی هەڕەمەکیانە، دادگاییکردنی ئاشکرا، ئازادیی هاتوچۆکردن، مافی پەنابردنە بەر هەر وڵاتێک، مافی ڕەگەزنامە، هاوسەرێتی، مۆڵکداری، مافی ڕادەربڕین، بەشداربوون لە بەڕیوەبردنی وڵات، ئازادی دەنگدان و خۆپاڵاوتن).
ساڵانە و بەم بۆنەیەوە رێکخراوە حکومی و ناحکومییەکانی جیهانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ چەندین چالاکی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو مافانە و بەرگریکردن لێیان سازدەکەن.