پێنتاگۆن وادەی كشانەوەی تەواوەتی لە ئەفغانستان دیاریدەكات

كێربی: واشنتن درێژە بە پشتیوانییەكانی بۆ دەسەڵاتدارێتی ئەفغانستان دەدات

وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا لە كۆتایی ئابی داهاتوو پرۆسەی كشانەوەی لە ئەفغانستان كۆتایی پێدێنێت.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، باوەڕمان وایە پرۆسەی كشانەوە لە ئەفغانستان لە كۆتایی ئاب كۆتایی پێدەهێنین.

وتیشی، ڕادەستكردنی بنكەكان بە هێزەكانی ئەفغانستان هەنگاوێكی گرنگە لەسەر ڕێگای كشانەوە لەو وڵاتە، دوپاتیشیكردەوە، واشنتن درێژە بە پشتیوانییەكانی بۆ دەسەڵاتدارێتی ئەفغانستان دەدات لە “ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش”.

كێربی ئاشكراشیكرد، ئەو هێزانەی لە ئەفغانستان دەهێڵدرێنەوە ئەركەكەیان دەبێتە پارێزگاری لە نێردە دیپلۆماسییەكان.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی…
Total
0
Share