ئەمریكا بۆ ئێران: وەرزش یەكماندەخات

ئەمریكا لە عێراقەوە بۆچوونی فەرمیی خۆی لەبارەی یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و ئێران راگەیاند.

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، وەرزش دەتوانێت سیاسەت تێبپەڕێنێت و خەڵك یەكبخات.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق تویتێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “یارییەكەی ئەمشەوی جامی جیهانی گەورەیە: هەڵبژاردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران یاریدەكات، من پشتیوانیی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم دەكەم”.

رۆمانۆسكی دەڵێت، “ئەمشەو دەبینین چۆن وەرزش دەتوانێت سیاسەت تێبپەڕێنێت و خەڵك لەبارەی شتێكی ئەرێنییەوە یەكبخات كە ئەویش خۆشەویستییە بۆ ئەو یارییە جوانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، داوا له‌ هاوڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستییه‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی…
Total
0
Share