جێگری پارێزگاری سلێمانی: تیممان بۆ چەمچەماڵ و بازیان ناردووە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەپۆلەکە بەهێزە و ئەوەی پێویست بووبێت بۆ چەمچەماڵ و بازیانمان ناردووە.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، رێگەی بازیانمان بۆ چەمچەماڵ، کەرکوک و هەولێر داخستووە، تیمەکانمان لە هەموو شوێنێک هەن و بەدەم هاوڵاتییانەوەن.

وتیشی، گرنگە هاوڵاتییان هاوکارمان بن، ئەگەر کاری پێویستیان نییە لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو تیمانەی کە پێوستبوون بۆ چەمچەماڵ و بازیان نێردراون، لەگەڵ قائیمقامی چەمچەماڵیش لەسەر هێڵین و خەریکە دۆخەکە لەوێ ئاسایی دەبێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share