نامۆ فازیل: خۆشە جارجار لێدان بخۆیت

نامۆ فازیل شەڕکەری کورد لە رێکخراوی “کاراتی کۆمبات” دوای بردنەوە مێژووییەکەی دوێنێی وتی، “بەکەڵک نایات هەموو جارێک تۆ لە خەڵك بدەیت، خۆشە جارجار لێدان بخۆیت”.

ئاشکراشیکرد، لە یارییەکەدا تووشی پێکان بووە، یاریزانی بەرامبەر پەنجەی کردووە بە چاویدا بەو هۆیەوە ئازار بە چاوی گەیشتووە.

دوێنێ شەممە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نامۆ فازیل یارییەکی مێژوویی بەرامبەر گویلهارمێ باستۆسی بەڕازیلی ئەنجامدا و تێیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share