گرێبەستی حەوت یاریزانی ڕیاڵ کۆتایی دێت

کۆتایی ئەم وەرزە حەوت یاریزانی یانەى ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەیان تەواو دەبێت و تا ئێستاش بۆندی نوێ پێشکەشی کەسیان نەکراوە.

بنزیمە، مۆدریچ، ماریانۆ دیاز، سیبایۆس، ناچۆ، کروس ، ئاسینسیۆ ئەو حەوت یاریزانەن کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ ڕیاڵ کۆتایی هاتووە.

سەرباری ئەوەش تا ئێستا ئیدارەى ڕیاڵ بۆندی پێشکەشی کەسیان نەکردووە.

پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنچیلۆتی وتووە کۆتایی وەرز هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، ئەوەى باش بوو گرێبەستی مانەوەى بۆ ساڵێکی تر پێشکەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share