شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەواو و هاتنی شەپۆلی بارانبارین، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی، بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبووەوە.

دەشڵێت، سەرەڕای کەمیی ستاف و ئامێرەکان، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان ئێستا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەین کە تێیدا بە هاوبەشیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەناو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکەین، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاریی خێرا .

باس لەوەشدەکات، بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتییان و دانیشتووانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروستبوونی لافاو دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی بکەن لەڕێگای ژمارە (100).

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share