دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو بازرگانان، کۆمپانیاکان، هاوردەکاران، هەناردەکاران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە سبەینێ یەکشەممە دەروازەکە دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،لە سبەینێوە بازرگانان و هاوڵاتییان دەتوانن بەمەبەستی گەشتیاریی بێت یان کاری بازرگانیی، کارەکانیان ئەنجامبدەن و کارەکان لە دەروازەکە ئاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سووتەمەنیی بۆ ئەمبوڵانسەکانمان دابینکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەشی زیاتر لە مانگێک سووتەمەنیی ئەمبوڵانسەکانی ناوشار و دەرەوەی…
Total
0
Share