حەج و عومرەی هەرێم: سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی بێبەرامبەر پێشکەش بە حاجییان دەکرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ” سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی بێبەرامبەر پێشکەش بە حاجییان دەکرێت”.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، “ئەمساڵ خزمەتگوزارییەکی دیکە پێشکەش بە حاجیان دەکرێت ئەویش دابینکردنی سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی بەخۆراییە بۆ هەموو حاجییانی کوردستان، ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی هەماهەنگی و پەیوەندیی توند و توڵی سەرۆکی وەفدی حاجییانی کوردستان نیاز راغب نەقشبەندی، لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقییەوە هات بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی حاجییان و هاوکاریکردنیان”.
کاروان ستونی وتیشی، “بە پێی گرێبەستێک لە گەڵ دوو کۆمپانیای سعودی کراوە، هەر حاجییەک سیمکارتێکی ئینتەرنێتی پێدەدرێت کە پێنج گێگابایت ئینتەرنێت و 120 خولەک پەیوەندی لەخۆدەگرێت بە خۆڕایی لە دەروازەی عەرعەر بە حاجیانی گەشتی وشکانی و لە شاری مەککەی پیرۆزیش بۆ حاجییانی گەشتی ئاسمانی دەدرێت “.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان داوا لە هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کوردستان دەکات کە ئەمساڵ ناویان بۆ پرۆسەی حەج دەرچووە لەکاتی گەیشتنیان بۆ سعودیە سیمکارت مەکڕن، چونکە بەخۆڕایی بۆیان دابینکراوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، دەشڵێت، “سەرەڕای دابینکردنی سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندی بۆ حاجیان بۆ هەر پاسێکی حاجییان بە رێگای وشکانی راوتەرێکی ئینتەرنێت دابیندەکرێت کە 30 حاجی دەتوانن سوودی لێببینن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتی ناڕەزایی دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەرزكرایەوە

یەكێتیی پەرلەمانتاران دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر هەڵوێست وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ناڕەزاییەكانی خەڵك یاداشتێكی ناڕەزایی بەرزكردووەتەوە. پەیامی…
Total
0
Share