کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاری رایدەگەیەنێت، پابەندن بە بەرزترین ستانداردەکانی پیشەی پزیشکی و تەنها پزیشکانی جوانکاریش بۆیان هەیە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامبدەن.
لەدوای گیانلەدەستدانی چەند کەسێک بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاریەوە، کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەو پزیشکانەی ئەو نەشتەرگەریانەیان ئەنجامداوە هیچ پەیوەندییەکیان بە کۆمەڵەکەمانەوە نییە و خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی تایبەت بە نەشتەرگەری جوانکاری نین.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، پابەندین بە بەرزترین ستانداردەکانی پیشەی پزیشکی، تەنها پزیشکانی جوانکاریش بۆیان هەیە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامبدەن.
داوایشیکرد، لێكۆڵینەوەی ورد لەو کەسانە بکرێت کە بەبێ بوونی مۆڵەت نەشتەرگەری جوانکاری دەکەن، رێوشوێنی پێویست لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکان بکرێت.