رائید ئاری لەتیف، وەک وتەبێژی نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رائیدی مافناس ئاری لەتیف حەمە، وەک بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، پێشتر سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا، پاش ساڵانێکی زۆر خزمەت، خانەنشین بوو.