وەزارەتی كارەبا دەست بە جێبەجێکردنی سیستمی پریپەید دەكات

وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا دەست بە جێبەجێكردنی سیستمی پارەدانی پێشوەخت بكرێت، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا تاقیكردنەوەی لەسەركرا.

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڕیاریدا دەست بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بكرێت و لە سەرەتاشدا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەستپێبکرێت.

ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزارەتدا بوو كە بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا بەڕێوەچوو و بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە تیایدا باس لە داهاتی کارەبا، فرۆشتنی وزە، کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا و سیستەمی پریپەید کرا.

لەماوەی رابردوودا سیستمەكە لە شارەكانی هەرێم لە چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون و بازاڕەكاندا وەك قۆناغی تاقیكردنەوە كاریپێكرا.

بەپێی سیستمەكە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی كارەبا پێشوەختە پارە بدرێت و بەپێی بڕی پارەكە، یەكەی پێویست دەچێتە سەر ئەژماری هەر بەشداربوویەكی تۆڕی كارەبای نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share