لە ساحلـلعاجەوە هاتووە و بەڵێنی بە شێخ نەهرۆ دا تەریقەتەكەی لە فەرەنسا و كۆتدیڤوار بڵاوبكاتەوە

پیاوێك لە كۆتدیڤوار (ساحلـلعاج)ـەوە هاتووە بۆ سلێمانی و تەریقەتی لە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی وەرگرت، بەڵێنیپێدا تەریقەتەكە لە كۆتدیڤوار و فەرەنسا بڵاوبكاتەوە.

محەمەد فاتیح ڕۆژنامەنووسی نزیك لە تەكیەی كەسنەزانی هەواڵەكە و وێنەكانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “شێخ ئۆتارا دوای ئەوەی لە ساحلـلعاجەوە گەیشتە سلێمانی، ناوی الله-ی بە زمانی خۆیان بە دیاری بۆ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەگەڵ دەستی خۆی هێنابوو، كە لەسەر ئاسنێكی درێژی سپی ناوەكە نەخشێندراوە”.

بەپێی وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئۆتارا داوای بەیعەتی لە “شێخ نەهرۆ كەسنەزانی” كردووە و ئەویش داواكەی بۆ بەجێهێناوە. ئۆتارا وتوویەتی لە وڵاتەكەی خۆیاندا هەزاران كەسی فێری قورئان خوێندن كردووە و هەزاران كەس لەسەر دەستی خۆی و باوكی لە مەسیحییەوە بوون بە موسڵمان.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئۆتارا بەڵێنی داوە سەردانی فەرەنسا بكات بۆ بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلام. لە بەرامبەردا شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوای لێكردووە پشت بە بڵاوكردنەوەی ڕێبازی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی ببەستن لە فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

ماکدۆناڵد 850 لقی لە ڕوسیا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

مالكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک: پارێزگاری لە دەنگی کورد و پێکهاتە ڕەسەنەکان بکەن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکەوە ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی…
Total
0
Share