وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات هەر لەو دوو رۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە پاش 1ی 7ی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.