لەتیف نێروەیی: هەندێ جار ترس ئەوپەڕی ئازایەتی و بەرپرسیارێتی و ژیرییە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “چەند ڕۆژێکە بابەتی ترس لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن هەندێ سەرکردەوە بەشێوەی (قەبخوازی) و توانج و گاڵتە ئامێزییەوە ئاڕاستەی کۆمەڵێک لایەن دەکرێت.”

دەشڵێت، “لە ڕاستیدا هەندێ جار ترس نەک شەرم نییە، بەڵکو ئەوپەڕی ئازایەتی و بەرپرسیارێتی و ئەقڵانییە، ترسێک کە ڕێگری لەوە بکات ئایندەی هەرێم بکەوێتە ناو تونێلێکی تاریکەوە، ئەوە ئازایەتی و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و بڕیارێکی ئەقڵانییە.”

ئاماژە بەوەشدەدات، “هەر ئەو ترسە وایکردووە کە یەکێتی و زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەبێ ڕێکەوتنی پێشوەختە ترسیان لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکە هەبێت و بەرپرسیارانە و ژیرانە بیر لەو بابەتە دەکەنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی پێشووترییەوە دەدات کە کەموکوڕییەکانی کەرتی پەروەردەی بۆ زۆریی ڕێژەی مامۆستایانی ژن گێڕاوەتەوە…
Total
0
Share