سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی ئەسعەد ئەحمەد شێروانی گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانیلەدەستداوە.

کەسوکاری ئەو سزادراوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، ئێمە وەک بنەماڵەی ئەسعد ئەحمەد شێروانی رایدەگەنین کە کۆچکردوو بەئازارەوە کۆچی دواییکرد ھۆکاری مردنەکەشی کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدارە لە وەڵامنەدانەوەی داواکاریی کەسوکاری کۆچکردوو بەپێی راپۆرتی پزیشکی بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانیلەدەستداوە لەکاتێکدا ئێمە دەمانتوانی لە نەخۆشخانەکان چارەسەری بۆبکەین.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رووی داوامان لە سەرۆکی ھەرێمە لە چەند ساڵی رابردوو سەدان کەسی بە لێبوردنی تایبەت ئازادکرد، بەڵام کۆچکردوو پاش تەواوبوونی سزای خۆی و پاش راپۆرتی پزیشکی رێگەیان نەدا ئازادبکرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی نیسان

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم یادی کارەساتی ئەنفال دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “‌پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك…
Total
0
Share