ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی نەهێشتنی کۆیلایەتییە

2ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک، بە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی کۆیلایەتی دەستنیشانکراوە.

دوایین خەمڵاندنەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار دەریدەخەن کە کاری زۆرەملێ و هاوسەرگیریی زۆرەملێ لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە کە دەچنە چوارچێوەی کۆیلایەتیی مۆدێرنەوە.

لە ساڵی 2021دا، 10 ملیۆن کەس زیاتر بوون بە کۆیلەی مۆدێرن، بە بەراورد بە ساڵی 2016، بەمەش کۆی گشتیی کۆیلایەتی لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 50 ملیۆن کەس، بەجۆرێک ژنان و منداڵان لە ریزبەندیی یەکەمدا بوون.

کۆیلایەتیی مۆدێرن بەنزیکەیی لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا روودەدات و سنوورە نەتەوەیی، کەلتووری و ئایینییەکان تێدەپەڕێنێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share