ئاژانسی وزەی ئەتۆم: دەبێت هاوڵاتییانی ئەوروپا گەرمیی گەرەمکەرەوەکان و بۆیلەرەکانیان کەمبکەنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدەدات لە سزتانێکی سەخت کە چاوەڕێی ئەوروپا دەکات، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، هۆکارەکەشی بەهۆی کەمیی گاز و ڕاگرتنی هەناردەی گازی ڕوسیاوەیە.

لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە لە کۆتاییدا ئەوروپا لەگەڵ ئاسیا بکەوێتە کێبڕکێی ئەو گازە شلەی لە بازاڕی وزەدا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پێویستە ئاستی بەکارهێنانی گاز بۆ 13% کەمبکەنەوە لە وەرزی زستاندا، ئەگەر هاتوو ڕوسیا بەتەواوی هەناردەی گاز ڕابگرێت.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوەدەکات، کە بەشێکی گەورەی ئەو کەمکردنەوەیە پشتدەبەستێت بە چۆنێتیی مامەڵەکردنی بەکاربەر لە وەرزی زستاندا و کەمکردنەوەی پلەی گەرمکەرەوە بە یەک پلە، هەروەها ڕێکخستنی پلەی گەرمیی بۆیلەر.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی ئیسلامی سكاڵا دژی باڵەكەی كامیلی حاجی عەلی تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share