ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەی ئاووهەوا شەرمەزار دەبێت و وتاریکی هەڵە دەخوێنێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆنگرەی ئاووهەوا COP27، تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر دەبێت کاتێک وتارێکی هەڵە دەخوێنێتەوە و دەڵێت، “پێموابێت وتارێکی هەڵەم پێدراوە”.

بڕیاربوو گۆتێرێش وتاری دەستپێکردنی کۆنگرەی ئاووهەوا لە شەرمەشێخی میسر بخوێنێتەوە، وتارەکەی گۆتێرێش سەبارەت بە دۆخی خراپی هەسارەکە و دەردانی زۆری کاربۆن بوو، بەڵام گۆتێرێش بە وتارێکی هەڵە دەستیپێکرد و دواتر تێگەیشت کە وتارەکەی هەڵەیە، ئەوەش بوو بە مایەی پێکەنینی ئامادەبووان.

وتارەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرش بەم جۆرە دەستیپێکرد، “جیهان لە بەردەم کێشەیەکی گەورەدایە، لە بەرامبەر قەیرانی ئاووهەوادا دەدۆڕێین، بەڵام گەشبینم بە بوونی ئێوە، ئێوەی گەنجان ناوەستن لە پرسیار سەبارەت بە بڕیارەکان لەو بارەیەوە”، لێرەدا گۆتێرێش وەستا و زانی کە وتارەکەی هەڵەیە.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێکەنینەوە وتی، “پێموابێت ئێوە وتارێکی هەڵەتان بە من داوە”، لەو کاتەدا ئامادەبووان کەوتنە پێکەنین.

گۆتێرێش روونیکردەوە، کە دوای وتارەکەی کۆبوونەوە و دیداری هەبووە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان، ئەوەی خوێندوویەتییەوە تایبەت بووە بە ئەوان.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجار كارەبا دەگەیەندرێتە گوندێكی سنووری چەمچەماڵ

بابەتی دواتر

بووکێک مەرجی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی ئەوەیە هاوسەرەکەی تا شەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share