کەشناسی: باران نابارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەینێ باران نابارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ کەمێک نمە باران، پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز رۆژنامەنووسێک دەستگیردەکرێت

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنووس، لە چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، وریا عەبدولخاق، رۆژنامەنووس، بۆ…
Total
0
Share