پەرلەمانی کەتەلۆنیا تاوتووێی بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا دەکات

لە سێیەم ڕۆژی هەڵمەتی بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشنیازکراوە پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بە فەرمی ئیدارەی ڕۆژئاوا بناسێنێت.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی پێشنیازەکە لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمانەوە ئەو پرسە بخرێتە دەنگدانەوە و بە فەرمی ئیدارەی ڕۆژئاوا بناسێندرێت.

حکومەتی کەتەلۆنیا پێکدێت لە حزبەکانی چەپی کۆماریی و یەکێتیی بۆ کەتەلۆنیا، CUPیش کە لەدەرەوەی حکومەتە، پشتگیریی پێشنیارنامەکە دەکات، هەروەها، ئەن کۆمو پۆدێم و پۆدەمۆس، وەکو هاوپەیمانییەکی چەپی ئۆپۆزسیۆن، پشتگیریی دەکەن.

هەوڵی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدایە، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە شاندێکی ڕۆژئاوا کرد و ئەو پێشوازییە تورکیای توڕەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی رادەگەیەنێت. لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکارەکان: نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە 75% کەمتر بێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە پرۆژەکاندا 75% کەمتربێت”. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share