ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و چەند پرسێک تاوتوێدەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەی پارتی لەلایەن هۆشیار زێبارییەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت و پشتیوان سادق و عەلی حسێن، ئەندامی وەفدەکەن؛ دەچنە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و لەلایەن وەفدێکی یەکێتییەوە، کە قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی دەکات، پێشوازییان لێ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکان، وەفدەکەی پارتی دەستپێشخەرییەکیان بۆ یەکێتی پێیە، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ماوەیەکە بەهۆی چەند ناکۆکییەکی نێوانیان، راگیراوە.

تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان بۆ دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share