زانیاریی نوێ لەبارەی شـ.ـەڕەکەی هەولێر

لە گوندی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر شـ.ـەڕ لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە و تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون؛ ئەو گەنجەی کوژراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسەی بریندارن، خەڵکی گوندی لاجانن و بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

لەئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی سنووری هەولێر ئۆتۆمبێلی سەربازی و باجەر بۆ شوێنی شەڕەکە دەگوازنەوە و بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share