روانگەی ئابوریی عێراق راپۆرتێکی سەبارەت بە لێکەوتە و زیانە ئابورییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی روانگەی ئابوریی عێراق، بەهۆی هێـ.ـرشەکانی سەر کۆرمۆر، هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە حەوت ملیۆن و 410 هەزار دۆلار زیانی پێدەگات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی قەبارەی زیانەکان هەرسێ جۆرەکەی بەرهەمهێنانی غاز دەگرێتەوە، کێڵگەکە پێش هێرشـ.ـەکان، رۆژانە زیاتر لە 530 ملیۆن پێ سێجا غازی شلی بەرهەمدەهێنا، تێچووی هەر ملیۆنێک پێ سێجا لە غازی شل، نزیکەی 10 هەزار دۆلاربوو.
روونیشیکردەوە، غازی شل ئەو غازەیە کە لە بەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێوەردەگیرێت، سەرەڕای سەختی لە هەناردەکردنەکەی، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەکەی تێچوویەکی زۆریشی هەیە.
سەبارەت بە غازی LPG (غازی ماڵان) و غازی شل ئەوەشی خستەڕوو، کێڵگەکە رۆژانە زیاتر لە هەزار و 580 تۆن غازی ماڵانی بەرهەمهێنانەوە و تێچووی هەر تۆنێکی دەگاتە 500 دۆلار، هەروەها رۆژانە زیاتر لە 22 هەزار بەرمیل غازی سروشتی بەرهەمدەهێنێت و تێچووی هەر بەرمیلێک دەگاتە 60 دۆلار.