شارەوانیی هەولێر: لە كاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندییمان پێوەبكەن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە چەندین ناوچە و گەڕەكی شارەكە دەدات سەرجەم تیمەكانیشی دەخاتەحاڵەتی ئامادەباشییەوە، داواش لە هاوڵاتییان دەكات، لە هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاودا دەتوانن بەزووترین كات پەیوەندیان پێوەبكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و دانیشتووانی شارەكە دەكاتەوە كە بە پێی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین كە بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ماوەی دوو ڕۆژ تاوەكو سێ ڕۆژ دەخایەنێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە وەك ئامادەكارییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوە و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو هەروەها كۆبوونەوەی ئاو لە نێو گەڕەك و شەقام و شوێنە گشتیەكاندا لەلایەن سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر چەندین لیژنە و تیمی چالاك و خێرا دەخرێنە ئامادەباشیەوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر .

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی سنوورەكان چەندین ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی گەرم دەخەنە كارەوە بە مەبەستی هاوكاری و پاڵپشتیكردن لە هاوڵاتییان و پێشگرتن لە مەترسییەكانی لافاو، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاودا دەتوانن بەزووترین كات پەیوەندیی بە تیمەكانەوە بكەن.

بابەتی پێشتر

كۆتایی ئەم مانگە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە دەنێرێت

بابەتی دواتر

هاوپەیمانییەكی سونە پاڵپشتی بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبوسی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
Total
0
Share