ژنێکی کورد لە ڕێگەی نێوان تورکیا بۆ یۆنان گیانی لە دەستدا

ئێوارەی دوێنێ لە ڕێگەی وشکانی نێوان وڵاتی یۆنان و تورکیا بەهۆی ماندووبوونی زۆرەوە ژنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵی وەستاوە و گیانی لە دەستداوە.

لەسەر ئەو ڕوداوە “پشتی نیوز” وێبتیڤییەکی کوردییە لە یۆنان زانیاری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “ئەو ژنە ناوی (مێهری نەبیزادە)یە و خەڵکی شاری سەردەشتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەگەڵ کەسوکارەکەی بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون، بەڵام بەهۆی ماندووبوونی زۆرەوە نەیتوانیووە لە ڕێگەکەدا بەردەوامبێت”.

بەپێی زانیارییەکان، مێهری نەبیزادە تەمەنی 27 ساڵ بووە و لەگەڵ هاوسەر و هەردوو منداڵە 4  ساڵ و 7 ساڵەکەی ڕێگەی یۆنانیان بە وشکانی گرتووە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێگەکەوە ماندووبووە و دڵی لە لێدان کەوتووە.

بەهۆی سەختی ژیان و خراپی گوزەرانیان، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاردەدەن بە خێزانی کۆچ بەرەو ئەوروپا بکەن، ساڵی ڕابردووش بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیانەوە پێنج ئەندامی خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەناڵی مانش لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکان، لەکاتێکدا تەرمی منداڵە بچوکەکەیان دوای 8 مانگ لە سنوری وڵاتی نەرویج بە دووری ٨٠٠ کیلۆمەتر لە شوێنی ڕوداوەکەوە دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ فراكسیۆن و سەربەخۆكان بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن

سێ فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، بایكۆتی كۆبوونەوەكەی سبەینێی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن. بڕیارە سبەینێ…
Total
0
Share