رۆژی جیهانیی هاودەنگییە لەگەڵ گەلی فەڵەستین

ئەمڕۆ لە جیهاندا بە رۆژی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین دەستنیشانکراوە.

لە ساڵی 1977دا کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد کە رۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە 29ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەبچێت.

لە ساڵی 2015 ئاڵای فەڵەستین لە بارەگا و نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری جیهان هەڵکرا.

ئەنجومەنی گشتی بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەو دەوڵەتانەی کە وەک چاودێرانی غەیرە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن، لەوانەش ئاڵای دەوڵەتی فەڵەستین.

رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاڵای دەوڵەتی فەڵەستین لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە 30ی ئەیلولی 2015 بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share