سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: شتێک نەماوە بە ناوی وەزارەتی کارەباوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانین پەیوەندی بە کێوە بکەین، شتێک نەماوە بە ناوی وەزارەتی کارەباوە و هەمووی بووە بە پڕۆژەی رووناکی.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، “سەرەتا زۆریان لێکردین گرێبەست بکەین، هەمووی 10-15 رۆژ مۆلیدەکان کاریانکرد و دوایی گرێبەستەکە هەڵوەشێندرایەوە”.

وتیشی، ئێستا وەزیری کارەبا دەڵێت، گرێبەستەکان هەڵنەوەشاونەتەوە، کار بە مۆلیدەکان بکەن و پارەیان بۆ خەرجبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو لەوانەیە چەند مۆلیدەیەک کاربکەن بە سەربەخۆ و لەسەر داواکاریی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share