ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رابگەیەنێت.

بە وتەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، دەرگای وەرگرتنی تانەکان دەکرێتەوە، کە لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تاوتوێدەکرێن، دوای تەواوبوونی دۆسیەکان، ئەنجامەکان رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن بۆ پەسەندکردن.

رۆژی 12ـی 11، کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند و بۆ ئەمڕۆش، ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت، کە بە وتەی بەرپرسانی کۆمسیۆن، ئەگەری چەند گۆڕانکارییەکی کەم لە ژمارەی کورسییەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنەوە.…
Total
0
Share