هاتوچۆی سلێمانی: بازگەی تاسڵوجە کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بازگەی تاسڵوجە کراوەتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، پێویست ناکات هاوڵاتییان بەرەو دەرەوەی شار بڕۆن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابەدوای داخستنی بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا، بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو و لێزمە باران، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە ئێستا بازگەکە بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، رێگاکە بەکارنەهێنن، چونکە هێشتا کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە ماوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کارەباوە ژمارەیەک لە گەڕەکی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پچڕانی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییانی گەڕەکەکانی قولەرەیسی و راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share