کەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت؟

کاندیدێکی دەرچووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت پێش سەری ساڵ یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت.

هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی دەرچووی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەرچەندە هێشتا کات ماوە بۆ وەڵامدانەوەی تانەکانی هەڵبژاردن و دواتر دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەکان پەسەندبکات، بەڵام پێشبینیدەکەین پێش سەری ساڵ یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوەبچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەکەم دانیشتنی ئەم خولە کە بەسەرۆکایەتیی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت، پەرلەمانتارەکان سوێندی یاسایی دەخۆن و دانیشتنەکە بە کراویی دەهێڵرێتەوە تا ئەو کاتەی لایەنەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران رێکدەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share