ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییان دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا روو بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەڵێت،”بەهۆی مەترسیی تیـ.ــرۆر، رفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری گەشت بۆ عێراق مەکەن”.

وەزارەتەکە دەڵێت، بۆ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە عێراقن یان بڕیاری گەشتکردن دەدەن، پلانی ئەمنیی تایبەت بە خۆیان دابنێن، خۆیان بۆ ئاسانکاریی پەیوەندیکردن لەکاتی فریاکەوتندا لە پرۆگرامی (STEP) تۆمار بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوەشدەکات، لە عێراق گرووپە تیـ.ـرۆریستی و یاخیبووەکان و میلیشیا دژە ئەمریکییەکان بەردەوام هێرش دەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان، هاوڵاتییانی مەدەنی، هاوڵاتییانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.

ئەو داوایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەهاوڵاتییانی، دوای زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە هات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share