وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لەم زستانەدا کێشەی کارەبا دروستنابێت

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر کێشەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دروستنەبێت، ئەم زستانە کێشەی کارەبامان بۆ دروستنابێت و پرۆژەی رووناکی وەک خۆی جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەیەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ لە چەند شوێنێک کێشەی کارەبا دروستبوو، بەشێکیان پەیوەندییان بە تەڕبوونی فیدەرەکان و کێشەی تەکنیکییەوە هەبوو، کە هەموو پایزێک لەگەڵ یەکەم باران دووبارەدەبێتەوە، بەشێکی دیکەیان بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز بوو لە کۆمپانیای دانەغاز بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا رۆژانە بڕی چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 100 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share