لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئامارێک لە ماوەی ڕۆژانی پشووی هەردوو جەژنەکە، نۆ هەزار و 793  كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاریان کردووە، هەروەها هەزار و 783 کەس سەردانی داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار، 687 نەشتەرگەریی فریاكەوتن و جۆراوجۆر، هەروەا 35 قەستەرە ئەنجام دراوە، لەگەڵیشیدا، 96 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 58 برینداری جۆراوجۆر چارەسەركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share