بەهۆی چڕبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هەردوو کۆمپانیای لوکـ.ـئۆیڵ و رۆزنـ.ـەفتی روسـ.ـی، نرخی نەوت بەردەوامە لە ناجێگیری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 59 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، بازرگانان و مامەڵەکاران چاوەڕێی رۆژی هەینین، تاوەکو کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هەردوو کۆمپانیای لوکـ.ـئۆیڵ و رۆزنـ.ـەفت بەدیبکەن، هاوکات، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆکرانیا، تاوەکو رازیبێت بەو پلانی ئاشتی، هەموو ئەمانە نرخی نەوتیان ناجێگیرکردووە.