نیوزیلاند گۆڕانکاری لە پێدانی ڤیزای کاردا کرد

وڵاتی نیوزیلاند چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی بەخشینی ڤیزای کارکردنەوە بەو کەسانەی خوازیارن لە وڵاتەکەیدا کاربکەن، گۆڕانکارییەکان دوای ئەوە دێت، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر روویان لە وڵاتەکەی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی نیوزیلاند رایگەیاند گۆڕانکاری بەپەلە لە پڕۆگرامی پێدانی ڤیزای کارکردنی وڵاتەکەیدا کردووە، لەوانەش، پێویستی زانینی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو کارانەی لێهاتووی کەمیان دەوێت و دانانی ئاستی کارامەیی و ئەزموونی کارکردن بۆ زۆربەی ڤیزەی کارکردنی خاوەنکار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی مانەوە لە وڵاتەکەیدا بۆ ئەو کەسانەی کارە کەم لێهاتووییەکان ئەنجامدەدەن کەمکراوەتەوە بۆ سێ ساڵ کە لە رابردوودا پێنج ساڵ بوو.

ئیریکا ستانفۆرد، وەزیری کۆچبەرانی وڵاتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت سەرنجی لەسەر راکێشان و مانەوەی کۆچبەرە لێهاتووەکانە وەک ئەوانەی مامۆستای ناوەندین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان کاتدا پێویستە دڵنیابین لەوەی خەڵکی نیوزیلاند دەخرێنە پێشەوەی هێڵ بۆ ئەو کارانەی لێهاتوویان دەوێت.

ساڵی رابردوو 173 هەزار کەس کۆچیانکردووە بۆ نیوزیلاند کە ئەوەش بەنزیکەیی ژمارەیەکی پێوانەیی بووە.

بابەتی پێشتر

بڕی 430 ملیار دینار تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن دواناخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share