لە دارستانی دانکیخ دوو کۆچبەری کورد کوژران

لە دارستانی دانکیخ لە باکووری فەرەنسا کەسێک تەقەی لە چەند کەسێک کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆچبەری کورد کوژران.

کەناڵی BFMTV ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە کەسێک لە دارستانی دانکیخ دەستڕێژی گوللەی کردووە لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران کە دووانیان کۆچبەرن و دووانی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکانن.

ئاشکراشیکرد، تەقەکەرەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بەرپرسیارێتی رووداوەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێگەی زە ناشناڵ بڵاویکردووەتەوە، دوو کۆچبەرەکە کوردی هەرێمی کوردستانن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ: جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە

قائیمقامی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “سەرجەم جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە”. رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share