رێبوار تەها: پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردەکەمان دەکەم

رێبوار تەها رایدەگەیەنێت، پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق دەکەم بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، هاندەران، گەلە ئازیزەکەمان و خەڵکمان لە کەرکوک دەکەین، بە بۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەکەمان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات و گەیشتنی بە پاشکۆی جیهانیی یەکلاکەرەوە بۆ جامی جیهانیی 2026.

وتیشی، دووپاتیدەکەینەوە کە متمانەمان هەیە هەڵبژاردەی عێراق، کە بەردەوامدەبێت لە کاروانەکەی بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن و چاندنی خۆشی لە دڵی هەموو عێراقییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share