بەرپرسێکی باڵای پارتی لە كه‌ركوک، خەڵکی ئەو شارە بە “مات، بێ‌ئاگا و بێهۆش” ناودەبات.
قادر قاچاخ، بەرپرسی باڵای پارتی لە کەرکوک، لە نووسینێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، “وادیاره هێشتا سێ به‌شی كه‌ركوک بێ‌ئاگان و كپ و ماتن و بێهۆشن!”.
لە به‌رامبه‌ر ئەم نووسینەدا، گروپی گه‌نجانی شارپارێزی كه‌ركوک به‌توندی وه‌ڵامیان داوەتەوە و دەڵێن، “بێئاگایی خۆت لە شاره‌كه و كه‌میی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانتان سه‌غڵه‌تی كردوون، خه‌ڵكی شار وریا و به‌ئاگان و ئه‌وه ئێوه‌ن كه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه لە كه‌ركوک رووده‌دات، چاوتان ته‌نیا لە سه‌ر‌وه‌ت و سامانی شاره‌كه‌یه و له‌كاتی نه‌هامه‌تییه‌كانیشدا هه‌ڵدێن و پشت لە كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌ن”.