مێردمنداڵێک لە ئاوی ڕوباری خابووردا خنکا

دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵەکە فۆتۆ: ئێستا

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنی هەینی 23ی تشرینی یەکەم، مێردمنداڵێک لە ئاوی ڕوباری خابوردا خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

موقەدم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ، بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تیمی ژێرئاوگەڕی زاخۆ، تەرمی مێردمنداڵێکیان لە ئاوی ڕوباری خابووردا دۆزیەوە کە دوێنی کەوتبووە ناو ئاوی ڕوبارەکە و خنکابوو.

بێوار عبدول عەزیز، ئاماژەشی کرد، مێردمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵە و نیشتەجێی ناو شاری زاخۆیە و بە مەبەستی گەشتکردن چووبووە سەر ڕوبارەکە، ئێستاش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

بە پێ ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکوئێستا 24چوار کەس ، لە ئاوی ڕوبار و بەنداوەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک خنکاون.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. پێنج کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

كازمی: پرۆسەی چاكسازی لە پەڕەی سپی هەڵدەسەنگێنیین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share