عێراق لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بەرهەمی نەوتیی هەناردەی دەرەوە کردووە

لە چارەکی سێیەمی 2025 عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن بەرهەمی نەوتیی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ، عێراق لەنێوان مانگی تەمموز و ئەیلوولی 2025، دوو ملیۆن و 330 هەزار و 838 تۆن بەرهەمی پاڵێوراوی نەوتیی هەناردەی دەرەوە کردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە %20 کەمیکردووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لەو چەند مانگەدا، دوو ملیۆن و 931 هەزار و 419 تۆن بەرهەمی نەوتیی هەناردەکردبوو.

لەو رێژەیەی لە راپۆرتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، دوو ملیۆن و 117 هەزار و 737 تۆن، رۆنی سووتەمەنی بووە، 201 هەزار و 964 تۆن نەفتا بۆ سووتەمەنی فڕۆکە، هەروەها رێژەکەی دیکە ئەو ماددانەن کە بۆ پیشەسازیی پترۆکیمیایی بەکاردەهێنرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share