دۆناڵد ترەمپ: دوو هەزار دۆلار بە هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی دەدەم

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕی دوو هەزار دۆلار بە هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی دەدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، لە قازانجی زیادکردنی باجی گومرگی بڕی دوو هەزار دۆلار بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەم دەدەم.

ئاشکراشیکرد، پارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە داهاتێکی زۆریان هەیە.

ئەمە یەکەمجار نییە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بەخشینی پارەی کاش بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات، بەڵام هیچ جارێک جێبەجێی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share