یەکێتیی ئەوروپا 30%ی بودجەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخانکردووە

سەرۆکی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین ڕایگەیاند کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا، پێویستە ساڵانە بەبڕی 470 ملیار یورۆ وەبەرھێنان بکرێت لەو بوارەدا و بۆئەو مەبەستەش 30%ی بودجەی یەکێتیی ئەوروپایان تەرخانکردووە.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند، پێویستە ھەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا و ئاشکرایکرد، “پێشبینی دەکەین بەبڕی 470 ملیار یورۆ پێویستمان بە وەبەرھێنانی ساڵانە ھەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا”.

وتیشی، بۆئەو مەبەستە پێویستە 30%ی پارەی بودجەی درێژخایەنی یەکێتیی ئەوروپا و بەرنامەی ڕزگارکردن تەرخان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا”.

ئەمە لەکاتێکدایە لوتکەی COP26 ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازە ژەهراوییەکان لەسەر گۆڕانی ئاووهەوای زەوی و قەتیسبوونی پلەکانی گەرما.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
Total
0
Share